سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات ڕاگه‌یاند
مانوێڵ ڤاڵس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، ڕاگه‌یاند و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، بێرنارد كازانۆڤ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كرا..
له لێدوانێكیدا پاش ڕاگه‌یاندنی خۆكاندیدكردنی، ڤاڵس هیوای خواست بتوانێت، هه‌موو فه‌ره‌نسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه.
خۆكاندیدكردنی ڤاڵس، پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م دێت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی ئێستای فه‌ره‌نسا ، ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی، خۆی بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ناپاڵێوێته‌وه.
ڤاڵس، بیرۆكه‌ی توندی هه‌یه له‌باره‌ی ئاسایش و كۆچبه‌رانه‌وه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزه.
له پاش ڕاگه‌یاندنی خۆكاندیدكردنی ڤاڵس بۆ سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا كه بڕیاره له ساڵی 2017 دا به‌ڕێوه‌بچێت و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، بێرنارد كازانۆڤ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته له شوێنی ڤاڵس، ده‌ستنیشان كرا.
بێرنارد كازانۆڤ
له ساڵی 1963 له هه‌رێمی واز له باكووری فه‌ره‌نسا له‌دایك بوه
ساڵی 1997 وه‌ك جێگری كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێررا
ساڵی 2012 وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كرا
ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كرا
6ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كرا
٦ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٤٦
News ID: 796468
مانوێڵ ڤاڵس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، ڕاگه‌یاند و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، بێرنارد كازانۆڤ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستنیشان كرا..